وەلی دێوانە شاعرێک کە شێت و شەیدای شەم بوو

وەلید کوڕی کوێخا محەمەد ناسراو بە وەلی دێوانە ھۆنراوەنووسێکی کوردی سەدەی ھەژدەھەم بووە. ھۆنراوەکانی ئەم شاعیرە کە بە شێوەزاری ھەورامی بوونە پشتاوپشت بیستراون.

وەلید کوڕی کوێخا محەمەد ناسراو بە وەلی دێوانە ھۆنراوەنووسێکی کوردی سەدەی ھەژدەھەم بووە. ھۆنراوەکانی ئەم شاعیرە کە بە شێوەزاری ھەورامی بوونە پشتاوپشت بیستراون.


وەلید کوڕی کوێخا محەمەد ناسراو بە وەلی دێوانە ھۆنراوەنووسێکی کوردی سەدەی ھەژدەھەم بووە. ھۆنراوەکانی ئەم شاعیرە کە بە شێوەزاری ھەورامی بوونە پشتاوپشت بیستراون. بۆ یەکەمجار ھۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژیان و ژین بڵاو کراونەتەوە، پیرەمێردی شاعیر گرنگیەکی زۆری بە ھۆنراوەکانی داوە و کردوونی بەشێوەزاری سۆرانی. مەحمود خاکی لە ساڵی ١٩٧٠ و عوسمان ھەورامی لە ١٩٧٦دا ھۆنراوەکانی وەلی دێوانەیان کۆکردووەتەوە و چاپیان کردووە. وەلی دێوانە شارەزای زمانی فارسی بووە.


پێرست
١ ژیان
٢ هۆنراوەکانی
٣ نموونەیەک لە هۆنراوەکانی
٤ سەرچاوەکان
ژیان
ناوی وەلید کوڕی کوێخا محەمەدە و لە تیرەی میکاییلی و لە خێڵی جافە لەساڵی ١٨٢٦ لەناوچەی بەکراوا لە هەڵەبجە لەدایک بووە. باوکی پیاوێکی خانەدان و موڵکداربوە.

لە تەمەنی منداڵییەوە باوکی حەزی کردووە فێری خوێندن و نووسین ببێت، لە شاری سلێمانی فەقێیەکی بۆگرتوە فێری خوێندنی بکات و لەسەر دەستی مامۆستاکەی مەلا یوسف فێری خوێندن و نووسین و و قورئان بووە. خوێندەواری وەلی دێوانە و ناوبانگی مامۆستاکەی گەیشتۆتە ھۆزەکانی تر. کوێخا قادر شێروان کە یەکێک بووە لە سەرۆک خێڵەکانی تیرەی میکاییلی و کچێکی ھەبووە بە ناوی شەم (شەمسە) داوای لە مامۆستاکەی کردووە ئەمیش فێری خوێندن بکات و پێکەوە لەگەڵ وەلی دێوانە خوێندوویانە. وەلی شەیدای شەم دەبێ و پەیمانی خۆشەویستیان بەستووە. دەچن بۆ خوازبێنی و بەڵام بڕیاریان داوە تا لە کوێستان بگەڕێنەوە بەدەستگیرانی بمێننەوە. لە کاتی کۆچی ھاوینەی جاف بەرەو کوێستان، ناکۆکی لە نێوان بنەماڵەی شاعیر و بنەماڵەی خۆشەویستەکەی لە کەلی پەیکووڵیدا، ڕوویداوە. بەھۆی ئەو ناکۆکییەوە، دوو دڵدار بە یەک نەگەیشتن و لەیەکتری دابڕاون و یەکتریان نەدیوەتەوە. خۆشەویستی شەم زۆر کاریگەری ھەبووە لەسەر ئەم شاعیرە و زۆربەی شیعرەکانی بۆ خۆشەویستی و لێک دابڕانی شەم بووە.

گۆڕی وەلی دێوانە بە قەد پاڵی کێوی سەید سادقەوەیە لە قەزای سەید سادقی ناوچەی شارەزووردا.

هۆنراوەکانی
هۆنراوەکانی وەلی دێوانە بە شیوەزاری هەورامی و لەسەر کێشی دە بڕگەیی خۆماڵی نووسراون، هۆنراوەکانی هۆنراوەی سادە و ئاسان و ڕەوانن ئەمەش تام و چێژێکی تایبەتی بە هۆنراوەکانی داوە.

بەڵام وەسیەتم ئەمەیە یاران
دوور لە ووڵاتم وام لە دیاران
تۆخوا با گۆڕم لە ڕێی خێڵان بێ
لەسەر ڕێگای (شەم) شاخی گێڵان بێ
کێلێکی بەرز بەقەد باڵای (شەم)
لەسەر گڵکۆم بێ بەبێ زیاد و کەم
تاقی بەوێنەی تاقی برۆی ئەو
سوژدەگاهی دڵ بێ بە ڕۆژ و بە شەو
لە ڕوی بنوسن هۆنراوەکانم
کە بە تیری (شەم) دەرچووە گیانم
تا هەرکەسێ دی کێل و مەزارم
بزانێ کوشتەی دەستی دڵدارم
چونکە (شەم) گۆنا تاتاری چینە
لە دەشت بێزارە چیا نشینە
ڕۆژێ هەڵ کەوێ لە ڕێ گوزارێ
ڕێگەی بنێتە سەر گۆڕم جارێ
بزانێ کوشتەی ئاخ و داخی دڵ
ئێش و ئازاری بردەوە تۆی گڵ
وەلی دێوانە